کۆبوونەوەى لایەنە حکومییەکان لەگەڵ کۆمەڵەى مۆلیدەکان بێئەنجام بوو

کۆبوونەوەى لایەنە حکومییەکان لەگەڵ کۆمەڵەى مۆلیدەکان بێئەنجام بوو

00:00/00:00
[Undefined encoding]

پووختەى هەواڵ

  • بەهۆى هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر زۆرینەى هاونیشتمانییان بێ کارەبا بوون.

  • لایەنە حکومییەکان داوایان لە خاوەن مۆلیدەکان کرد کارەبا بە هاونیشتمانییان بدەن.

  • خاوەن مۆلیدەکان چەند داواکارییەکیان هەبووە و نەگەیشتنە ئەنجام.


نوێنەرانى کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکان، لیژنەکانى قایمقامیێت و نوێنەرى کارەباى سلێمانى چەند کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەدا بوون، تێیدا داوا کرا تاوەکو دۆخى کۆرمۆر ئاسایى دەبێتەوە مۆلیدەکان هەڵبکرێنەوە، بەڵام خاوەن مۆلیدەکان ڕازى نەبوون.


زانیارییەکان لە زارى گۆران لوقمان پەیامنێرى کەناڵ8 لە شوێنى کۆبوونەوەکە:

  • خاوەن مۆلیدەکان چەند مەرج و داواکارییەکیان هەبوو.

  • قسەکەیان لەسەر ئەوەبوو ناکرێت، ڕۆژێک بۆ دوو ڕۆژ مۆلیدەکان هەڵبکەن و بڕە گازوایلێکی زۆر بکڕن، کە نرخەکەشی لە بازاڕدا گران و بەرزە.

  • دوای ئەوەش پڕۆژەی ڕووناکی هەڵبکرێتەوە و کارەبای 24 کاتژمێری بێتەوە، ئەوان زیانێکی زۆر دەکەن.

  • لە لایەن قایمقامیێت و کارەبای سلێمانییەوە داوایان لێکرا بەگوێرەى پێویستی کاربکەن، واتە ئەگەر ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ بێت، لەوە زیاتر کار نەکەن.

  • خاوەن مۆلیدەکان دەیانەوێت گازوایلیان بە نرخى پاڵپشتیکراو بۆ دابین بکرێت.

  • ئەوە وایکرد نەگەنە بە ئەنجامێکی یەکلا کەرەوە، ئەمشەو بڕیار نەدرا و سێشەممە بڕیارى کۆتایى دەدرێت.

  • چەند مۆلیدەیەک لە سلێمانی کارەبایان بۆ گەڕەکەکانی خۆیان هەڵکردووە وەک بەرپرسیاریەتییەکی ئەخلاقی خۆیان بەرامبەر دانیشتووانی گەڕەکەکە.

لە ناو شارى سلێمانى 530 مۆلیدەى ئەهلى هەن و بەهۆى پڕۆژەى ڕووناکییەوە لە کار وەستاون.

Loading related news...