سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى: دەرگامان بۆ گفتوگۆ کراوەیە و پەرلەمان شوێنى گفتوگۆیە

پووختەى هەواڵ

  • دواى سێ ڕۆژ لەبارەى لافاوەکەوە سەرپەرشتیى کۆبوونەوەیەکى کرد.

  • مەسروور بارزانى مەرج بۆ گفتوگۆ دادەنێت و پەرلەمان بۆ شوێنى گفتوگۆ دیارى دەکات.

  • تاوەکو ئێستا یەکێتى و فراکسیۆنە سەرەکییەکان دانیان بە دانیشتنى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەماندا نەناوە.


مەسروور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى، لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێرى کەناڵ8 ئامادەیى بوو، لەبارەى کۆبوونەوەى نێوان پارتى و یەکێتى گوتى "دەرگامان کراوەیە بۆ هەر لایەنێک بێت گفتوگۆ بکات، ئێستا پەرلەمانێکى کارامان هەیە و شوێنى گفتوگۆیە بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان".


مەسروور بارزانى:

داوا دەکەین هەر لایەنێکى سیاسى کە خەمخۆرى خەڵکى کوردستانە و بیانەوێت گفتوگۆ بکەن، دەرگا کراوەیە.

مەسروور بارزانى لەبارەى کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانى بەغداد:

  • هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە بابەتى بودجە بەشێوەى بنەڕەتى چارەسەر بکرێت.

  • بودجە پەیوەندیدارە بە داهاتەکانى عێراق کە خۆى تاوەکو ئاستێک قەیرانى دارایى تووش بووە.

  • هەوڵمانداوە مووچە دەستەبەر بکرێت و بەڵێنیان بە ئێمە داوە و هیوادارین لەسەر بەڵێنى خۆیان بن.

  • ئەمریکا لەگەڵ ئەوەدایە هەرێمێکى خۆڕاگر، بەهێز و یەکگرتوو هەبێت.

مەسروور بارزانى لەبارەى لافاوەکەى هەولێر:

  • کەمتەرخەمی هەبووە و پێویستی بە گرتنەبەری ڕێکاری زیاترە.

  • هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان جێی دڵخۆشییە.

  • پێداچوونەوە بە هەموو ئەگەرەکان دەکەین.

  • ئەگەر کاری پێویست بکرێت دەکرێت ڕێگریی بکەین لە کەمکردنەوەی زیانەکان.

  • هەستدەکەم بەشێک لە کێشەکان بەهۆی قەیرانی داراییەوەیە.

  • داوامان کردووە هەڵسەنگاندن بکرێت بۆ زیانلێکەوتووان و دواتر هەوڵی جددی دەدەین بۆ قەرەبووکردنەوەیان.

ئەم قسانەى مەسروور بارزانى پاش ئەوە هاتن، دواى سێ ڕۆژ لە لافاوەکەى هەولێر لە دیوانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ شانەی قەیرانەکان کۆبووەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

بارزانی لە قەیرانی پەرلەماندا؛ خۆوێناکردن وەک "لایەنی سێیەم"

د. عەلى قەرەداغى نامەیەک بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسعود بارزانى دەنێرێت

ئومێد خۆشناو: لە لافاوەکەی هەولێردا 300 کەس ڕزگار کراون

سەڵاحەدین بەهادین: پەرلەمانی لەتبوو نەبوونی باشترە

Loading related news...