خاوەنى مۆلیدەکان چەندین مەرج و داواکارییان هەیە.
تاوەکو بەیانیى ئەمڕۆ ڕێککەوتن نەکراوە بۆ هەڵکردنەوەى مۆلیدەکان.
خاوەن مۆلیدەکان داواى گرەنتى و هاوکارى دەکەن.
شەوى ڕابردوو لە قایمقامیێتى سلێمانى تاوەکو درەنگانێکى شەو لایەنە حکومییەکان و نوێنەرانى کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکان لە کۆبوونەوەدا بوون، بەڵام نەگەیشتنە ڕێککەوتن، هۆکارەکەشى مەرج و داواکارى خاوەنى مۆلیدە ئەهلییەکان بوو.
خاوەن مۆلیدەکان داوایان کرد 100 کاتژمێر پێشەکى پارە وەربگرین.
هەوڵماندا چارەسەر بخەینەڕوو، بەڵام ئەوان قبووڵیان نەبوو.
سوپاسى ئەو خاوەن مۆلیدانە دەکەین کە مۆلیدەیان هەڵکردووە.
گوتمان ئیش بکەن دواى مافى خۆتان وەربگرن.
کارەباى سلێمانى نەچووە ژێر بارى هیچ بەرنامەیەکى دیاریکراو بۆ ئەوەى دیاربێت ئێمە چەند کاتژمێر کارەبا بدەینە هاونیشتمانییان.
لیترێک گاز بە هەزارو 400 دینارە لە بازاڕى ڕەشدا.
ئێمە ناتوانین 530 مۆلیدە کار پێبکەین بەبێ هیچ بەرنامەو وادەیەکى دیاریکراو.
20 ڕۆژ کار بە مۆلیدە بکە هەر ئەوەندە کارەباى 24 کاتژمێریى دێتەوە، هاونیشتمانییان پارەى 20 ڕۆژەکە نادەن.
قایمقامیێت پێیخۆش بوو کارەباى سلێمانى بەرنامەیەکی بۆ کارپێکردنى مۆلیدەکان هەبێت.
لە شەوى یەکشەممە لەسەر دووشەممە هێرش کرایە سەر کێڵگەى کۆرمۆر، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانى غاز ڕاگیرا، کە سەرچاوەى بەرهەمهێنانى کارەبایە و ئەوەش وایکرد زۆرینەى هاونیشتمانییان بێ کارەبا بن.
کۆبوونەوەى لایەنە حکومییەکان لەگەڵ کۆمەڵەى مۆلیدەکان بێئەنجام بوو
ئەحمەد موفتی بۆ کەناڵ8: دڵنیایی دەدەینە هاونیشتمانییان هیچ گرفتێکی غاز دروست نابێت