.jpg)
ترەمپ لە ڕەخنەکانى لە وڵاتى نەرویج بەردەوامە.
ساڵانە خەڵاتى نۆبڵ لە نەرویجەوە دەبەخشرێت.
ئەمساڵ ترەمپ چاوەڕوانى نۆبڵى ئاشتى وەربگرێت.
بەڵام خەڵاتەکە بە ناڤی پیڵای، بەرپرسی پێشووی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەخشرا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، داخی وەرنەگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە دڵ دەرناچێت، جارێکی دیکە لەکاتی گردبوونەوەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردندا، هێرشی کردەوە سەر نەرویج و بە وڵاتێکی "پۆخڵ" ناوی برد.
چیدیکە ئەمریکا پێشوازی لە کۆچبەرە نەرویجییەکان ناکات.
چونکە لیژنەی نۆبڵی ئەو وڵاتە، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان پێنەبەخشیم.
ڕاستییەکەی، نەرویج بێکەڵکە، نەرویج لە ڕاستیدا بووەتە وڵاتێکی پۆخڵ.
لە کانوونی دووەمی 2025ـەوە ترەمپ گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی، نەیشاردووەتەوە کە ئارەزووی بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەکات.
هەرچەندە ترەمپ ڕایگەیاند، پێشوازی لە کۆچبەرانی هەندێک وڵات دەکات، جگە لە نەرویج، چونکە خەڵاتی نۆبڵی پێنەداوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی فەرمی لەسەر سیاسەتێکی نوێی ئەمریکا بەرامبەر بە کۆچبەرانی نەرویجی تاوەکو ئێستا نەبووە، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە کۆچبەران ڕووى تێدەکەن و سەقامگیر و خۆشگوزەرانە.
نەرویج وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپی دایەوە سەبارەت بە خەڵاتی نۆبڵ و جەختی لەوە کردەوە، لیژنەی خەڵاتەکانى نۆبڵ سەربەخۆیە.
