
پووختەى هەواڵەکە
شاسوار عەبدولواحید، ڕایگەیاند، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخە پێویستە هەموومان لە داواکارییەکانمان سازش بکەین.
شاسوار عەبدولواحید، ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتێک پێکبهێنرێت کە هاونیشتمانییان بە حکومەتى خۆیانی بزانن.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، دۆخێک هاتووەتە پێشەوە، کە چەند مانگێک لەمەوبەر هۆشدارى لە بارەیەوەداوە، کە ئەگەر دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان فریای خۆیان نەکەون و حکومڕانییەکى باشیان نەبێت، ڕەنگە دۆخێک بێتە پێشەوە هەرێمى کوردستان نەمێنێت.
هەر کەس و لایەنێکى دڵسۆز و هەر کەسێک دۆستى کورد و هەرێمى کوردستانە و خەڵکى خۆى خۆش دەوێت.
پێویستە بەرگرى لە کوردستان و لەم ئەزموونە بکات.
بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخە، پێویستە هەمووان لە داواکارییەکانیان سازش بکەن.
هەمووان دەستبەردارى پۆست و بەرژەوەندى کەسیى بن.
حکومەتێک پێکبهێنن کە نوێنەرایەتى خەڵکى کوردستان بکات.
پەیوەندیەکى باشى لەگەڵ بەغداد و ئێران و تورکیا و خەڵک هەبێت.
بە پێویستیشى دەزانێت، حکومەتێک پێکبهێنرێت کە هاونیشتمانییان بە حکومەتى خۆیانی بزانن و ئامادەبن بەرگریى لێبکەن.
داواشى لە بەرپرسانى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد، کە ئەگەر بۆ فەترەیەکى کاتییش بێت لە پێناو کورد، دەستبەردارى پۆستى سەرۆکوەزیران ببن.
کەسێک دابنرێت کە سەرجەم لایەنەکان کۆکبن لەسەرى.
حکومەتێکى نوێ بە سەرۆکێکى نوێوە پێکبهێنرێت، بۆ ئەوەى مامەڵە لەگەڵ بەغداد دەکات.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ئەوەشى ئاشکراکردووە، ئەگەر بەوە ڕازى نەبن، هەرشتێک ڕووبدات لە ئەستۆى ئەوانەیە کە ئێستا حکومڕانیى هەرێمى کوردستان دەکەن.
تەواوی بڕیارەکانی عەلی زەیدی لەبارەی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە
