/

گوگڵ سیستمی ژیری دەستکردی "جێمەنایی" بۆ عێراق چالاکدەکات

بەمزووانە عێراقیش دەتوانێت سیستمی جێمنای گوگڵ بەکاربهێنێت.

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بە کەناڵ8ی راگەیاند، نوێترین سیستمی ژیری دەستکردی کۆمپانیای گوگڵ بە ناوی جێمنای، بەمزووانە لە عێراق چالاکدەکرێت، دەتوانن لەڕێگەی چاتبۆتی باردەوە لێی سوودمەندبن.

هەروەها گوتیشی، لە ئێستادا گوگڵ بارد توانای هەیە ئەلفوبێی کوردی بکات بە شێوازی لاتینی، ئەمەش لە داهاتوودا، کوردیی ناوەندی دەکات بە زمانێکی ستاندارد، بۆکان، ئاماژەی بەوەشدا، لە داهاتوودا لە وەرگێڕی گوگڵ، شێوازی لاتینی بەردەست دەخات بۆ کوردی ناوەندی.

کۆمپانایای گوگڵ رۆژی 6ی کانوونی دووەمی 2023، سیستمی ژیریی دەستکردی جێمنای راگەیاند و بە گوتەی کۆمپانیاکە لە سیستمی جی پی تی 4ی کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای بەهێزتر دەبێت.