لە کانێکی زێڕ لە پارێزگای ئەرزنجانی تورکیا رۆچوون و داڕمانی زەوی روویدا و پارێزگاری شارەکەش دەڵێت، پرۆسەی رزگارکردنی کرێکارەکانی کانەکە دەستیپێکردووە.
هەمزە ئایادئۆغڵو، پارێزگاری ئەرزنجان رایگەیاند، داڕمانەکە لە کانێکی زێڕ لە گوندی چۆپلەری سەر بە ئەرزنجان روویداوە و ژمارەیەک کرێکار بوون بەژێر گڵەوە.
پارێزگاری ئەرزنجان گوتیشی، تاوەکو ئێستاش نازاندرێت چەند کرێکار بوون بەژێر گڵەوە و پرۆسەی رزگارکردنیان دەستیپێکردووە.
بەهۆی گەورەیی داڕمانەکەوە، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر کرێکار کەوتبنە ژێر گڵەوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر تیمی فریاکەوتن رەوانەی ناوچەکە کراون.