بەهۆى هەورەبرووسکەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون

دوو لەو پێشمەرگانەى فەرماندەى بارزان کە بەهۆى هەورەبرووسکەوە برینداربوون.

بەهۆى هەورەبرووسکەوە، سێ پێشمەرگە لە قەزاى مێرگەسوور برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کران بۆ وەرگرتنى چارەسەر.

بەگوێرەى زانیارییەکانى ئاسۆ وەرتێ پەیامنێرى کەناڵ8 لە سۆران، شەوى رابردوو سێ پێشمەرگەى فەرماندەى بارزان لە دەڤەرى مزورى باڵا لە قەزاى مێرگەسوور، لەکاتى ئەرکدا برینداربوون.

کەناڵ8 زانیویەتى، ئەو پێشمەرگانە هەورەبرووسکە لێیداون، بەگوێرەى ئەو گرتە ڤیدیۆیانەشى بڵاوبوونەتەوە، هەرسێ پێشمەرگەکە رەوانەى نەخۆشخانەى مێڕگەسوور کراون بۆ وەرگرتنى چارەسەر.

بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرمان، ئەو سێ پێشمەرگەیە ناویان (موحسین سەدیق پالانى، ئەیسەر ئەحمەد پالانى و لوئەى جەواد شیڤى)ن.