تەنیا لە ماوەی ساڵی 2023دا، ئێران نزیکەی 26.5 تۆن زێڕی هاوردەی وڵاتەکەی کردووە.
گومرگی ئێران رایگەیاند: لە ماوەی 11مانگی ساڵی 2023 بەبڕی 26 تۆن و 538 کیلۆگرام زێر بەبەهای یەک ملیارو 7.7 ملیۆن دۆلار هاوردەکراوە.
گومرگی ئێران دەڵێت: تەنیا لە مانگی کانوونی دووەمی 2024 دوو تۆن بە بەهای 131ملیۆن دۆلار زێڕ هاوردەکراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەگوێرەی راپۆرتە فەرمییەکانی ئێران، 85% زێڕی ئێران لە کانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەردەهێنرێت، بە جۆرێک 50% لە پارێزگای سنەو 35% لە پارێزگای ورمێیە.
ئەو زێڕەی لە ئێران دەردەهێنرێت خواستی ناوخۆ پڕناکاتەوە و تورکیا یەکێکە لە وڵاتانەی ئێران ساڵانە زۆرترین زێڕی لێوە هاوردە دەکات.