پێنج بەرپرس لەسەر دۆسیەى رووخانى کانە زێڕەکەى باکوورى کوردستان لە کارەکانیان دوورخرانەوە

شوێنی رووداوەکە فۆتۆ: AFP
شوێنی رووداوى داڕمانى کانە زێڕەکەى ئەرزنجان فۆتۆ: AFP

سەرۆککۆماری تورکیا، لەسەر دۆسییەی رووخانی کانە زێڕەکەی باکووری کوردستان، پێنج بەرپرسی لە کارەکانیان دوورخستەوە.

رۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لەسەر دۆسییەی رووخانی کانە زێڕەکەی باکووری کوردستان، پێنج بەرپرسی وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروستییەکانی لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە.

دەشڵێت، بەرپرسەکان هەریەک لە جێگرانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی تایبەت بە کاروباری خەڵوزی بەردین، نەوت و گەڕان بەدوای کانزاکان لە وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەکانى تێدایە.

13ی ئەم مانگە، کانێکی زێڕ لە شارۆچکەی ئیلیچی سەربە شاری ئەرزنجان لە باکووری کوردستان داڕووخا و بەهۆیەوە نۆ کرێکار بێسەروشوێن بوون و تاوەکو ئێستا نەدۆزراونەتەوە، بەهۆی مەترسی داڕووخانی دیکەش، چەند رۆژێکە کارەکانی گەڕان بەدوای کرێکارەکان لە کانەکە راگیراون.