بەرلینالە لە باشترین ساڵی خۆیدا ورچە زێڕ و زیوینەکانی دابەشکرد

پاش تێپەڕینی 10 رۆژ بەسەر چالاکییەکانی فیلم فێستیڤاڵی ساڵانەی بەرلین، دوێنێ یەکشەممە، رێکەوتی 26ی شوبات، کۆتایی بە مەراسیمەکە هات و چەندین کەسایەتیی و بەرهەمی سینەمایی، ستایشکران و بوون بە براوەی خەڵات.

رێکەوتی 15ی شوبات، بە ئەنجامدانی رێورەسمی رۆیشتن بەسەر فەرشی سوور، بە بەشداریی دەیان فیلمی سینەمایی و سەربەخۆ، چالاکیی هەمەچەشنی گفتوگۆ و پانێڵ، فیلم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەرلین، ناسراو بە بەرلینالە، دەستیپێکرد، لەچوارچێوەی 74هەمین خولی خۆیدا، سەدان فیلمی نوێ، کە بەشێکیان دیارترین بەرهەمە سینەماییەکانی ساڵی رابردو بوون، نمایشکران، لە سەرانسەری جیهانەوە، ئەکتەر، دەرهێنەر، بەرهەمهێنەر و هەوادارانی سینەما روویان لە شاری بەرلین کرد و ئەڵمانیا بۆ ماوەی 10 رۆژ، بوو بە بنکەیەکی سەرەکیی بۆ ناساندن و رێزلێنان لە کار و هەوڵە سینەماییەکان.

لەتێکڕای رۆژەکانی فێستیڤاڵەکەدا، 233 فیلمی جیاواز نمایشکران، کە 20 لەوانە، لە 30 وڵاتی جیاوازەوە، کێبڕکێیان کرد بۆ بردنەوەی نازناوە جیاوازەکانی خەڵاتی ورچی زێڕی و زیوینی بەرلین، لە دیارترین ئەو فیلمانەی لەم فێستیڤاڵەدا نمایشکران:

Small Things Like These

L’Empire

Spaceman

Sterben

The Roundup: Punishment

بۆ ئەمساڵ دەیان کەسایەتیی سینەمایی، لە چوارچێوەی فیلم فێستیڤاڵی بەرلین، ستایشکران و رێزیان لێگیرا، لە دیارترینیان، دەرهێنەری ئەمریکی، مارتن سکۆرسێزیی بوو، کە بە بەخشینی خەڵاتی ورچی زێڕین بۆ رێزلینان لە دەستکەوتی تێکڕای ژیانە هونەرییەکەی، ستایشکرا.

لە سەرەکیتریین ئەو خەڵاتانەی دابەشکران، بریتیبوون لە:

کێڕکێی سەرەکی

ورچی زێڕین
Dahomey – Mati Diop

خەڵاتی سەرەکیی ورچی زیوینی دەستەی داوەران
A Traveler’s Needs - Hong Sangsoo

خەڵاتی ورچی زیوینی دەستەی داوەران
The Empire - Bruno Dumont

خەڵاتی ورچی زیوینی باشترین دەرهێنەر
Pepe - Nelson Carlos De Los Santos Arias

خەڵاتی ورچی زیوینی باشترین نواندن
A Different Man - Sebastian Stan

خەڵاتی ورچی زیوینی باشترین نواندنی پاڵپشت
Small Things Like These - Emily Watson

خەڵاتی ورچی زیوینی باشترین سیناریۆ
Dying - Matthias Glasner

خەڵاتی ورچی زیوینی باشترین بەشداریی هونەری
The Devil’s Bath - Martin Gschlacht, cinematography

براوە چاوەڕواننەکراوەکان

خەڵاتی باشترین فیلم
Direct Action - Guillaume Cailleau and Ben Russell

خەڵاتی باشترین دەرهێنەر
Cidade; Campo - Juliana Rojas

خەڵاتی تایبەتی دەستەی داوەران
The Great Yawn of History - Aliyar Rasti

Some Rain Must Fall - Qiu Yang
براوەی دۆکیومێنتاری

خەڵاتی باشترین دۆکیومێنتاری
No Other Land - Basel Adra, Hamdan Ballal, Yuval Abraham, Rachel Szor

خەڵاتی ناوبردنی تایبەتی دۆکیومێنتاری
Direct Action - Guillaume Cailleau and Ben Russell

براوەی کورتە فیلمی بەرلین ئالێ

خەڵاتی ورچی زێڕین بۆ باشترین کورتە فیلم
An Odd Turn - Francisco Lezama

خەلاتی ورچی زیوین بۆ باشترین کورتە فیلم
Remains of the Hot Day - Wenqian Zhang

خەڵاتی ناوبردنی تایبەت بۆ کورتە فیلم
That’s All From Me - Eva Könnemann

هەشت کەس، لە ئەندامانی دەستەی داوەران و ئەکتەرانی بەشداربوو، براوەی خەڵاتەکانی 14plus بوون، هاوکات، لە ئاستی خەڵاتی پانۆرامای جەماوەردا، باشترین دوو فیلمی دۆکیومێنتاری و فیلمی درێژ دیاریکران، نازناوەکان لە چارەنووسی وڵاتانی کۆستا ریکا و فەڵەستین نووسرانەوە، 10 کەسیش بوون بە براوەی خەڵاتی نەوەی Kplus، هاوتای هەشت خەڵاتی نەوەی نوێ، خەڵاتی GWFF، خەڵاتی کامێرای بەرلین ئالێ و 19 خەڵاتی جیاوازی لاوەکی.

لە ئاستی دیارترین فیلم فێستیڤاڵەکانی کیشوەری ئەوروپا، لەوانە ڤێنیس و کان، بەرلین سیاسیترینیانە، لە ئاستی دەربڕینی هەست و سۆزی ئەندامانی باڵای ئەم فێستیڤاڵە، بەرامبەر بە دۆخی مرۆیی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەستیان لە چالاکییەکان کێشاوەتەوە، کە یەکێک لە دیارترین پانێلەکانی ئەم فێستیڤاڵە، سەبارەت بە "فیلمسازیی لەماوەی جەنگدا"، رێکخرا و گفتوگۆی رەخنەگرانە و ئەکادیمی، سەبارەت بە پەیوەندیی سینەما و جەنگ ئەنجامدرا.

بەگوێرەی ئامار و زانیارییەکانی سایتی فەرمی بەرلین ئالێ، تاوەکو 21ی شوبات، لەمیانی شەش رۆژی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی ئەم فێستیڤاڵەدا، بەنزیکەی 300 هەزار بلیتی بەشداربوون فرۆشراون، کە 12 هەزاریان سەردانیکەری بازرگانیی بوون و لە 143 وڵاتی جیاوازی جیهانەوە روویان لە بەرلین کردووە، بەم ئامارە دەردەکەوێت، فیلم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەرلین، توانای پاڵپشتییەکی گەورەی لە پیشەسازیی فیلمی جیهان هەیە.

ماوەی زیاتر لە 73 ساڵە، فیلم فێستیڤاڵی بەرلین، لە وڵاتی ئەڵمانیا دامەزراوە، ساڵی 1950، ئۆسکار مارتەی، ئەفسەری فیلمی سەر بە لقی خزمەتگوزاریی زانیارییەکانی کۆمسیاری باڵای ئەمریکا لە ئەڵمانیا، بیرۆکەی دامەزراندنی ئەم فێستیڤاڵەی بۆ دروست دەبێت و لەو ساتەوە تاوەکو ئێستا، بە یەکێک لە سێ دیارترین فیلم فێستیڤاڵەکانی ئەوروپا دادەنرێت.