وێنە.. چیرۆکی ئەو بەرگدرووەی چەندین خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیلمەکان بردووەتەوە

خانەی بەرگ دوورینی تیرێلی لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بەشێوەیەکی فەرمی ساڵی 1964 دامەزراوە و ماوەی 30 ساڵە، رۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لە دوورینی جلوبەرگ بۆ دیارترین ئەو فیلمانەی دەبن بە براوەی خەڵاتی ئۆسکار.

دروومان و شێوازی دروستکردنی جلوبەرگی خانەی تیرێلی، هۆکاری سەرەکیی بردنەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵاتی باشترین جلوبەرگی ئۆسکارە لەلایەن فیلمە دیارەکانی جیهانەوە.

ئەم خانەیە، توانیویەتی تاوەکو ئێستا، هەماهەنگ و هاوکار بێت لە بردنەوەی 17 خەڵاتی ئۆسکار، لە دیارترین ئەو فیلمانەش کە بە جلوبەرگی ئەم خانەیە نازناوەکەیان بردووەتەوە، فیلمەکانی: کازابلانکا، ذە ئەیج ئۆف ئینۆسنس، ذە ئینگڵش پەیشنت، تایتانیک، ماری ئانتوانێت و ذە دەچس.

بە گوتەی، دینۆ تراپێتی، سەرۆکی خانەی بەرگدرووی تیرێلی، "ساڵی 1964 بە هاوکاریی چەند هاوڕێیەک، لەوانە ئومبێرتۆ تیرێلی، ئەم خانەیە لە رۆما کراوەتەوە، ئامێری دروومانی تیابووە، دوو ئامێری بڕین و دوو خانمیش کاریان کردووە، بەم جۆرە دەستیپێکردووە".

ئەم خانەیە، توانیویەتی تاوەکو ئێستا، هەماهەنگ و هاوکار بێت لە بردنەوەی 17 خەڵاتی ئۆسکار، لە دیارترین ئەو فیلمانەش کە بە جلوبەرگی ئەم خانەیە نازناوەکەیان بردووەتەوە، فیلمەکانی: کازابلانکا، زە ئەیج ئۆف ئینۆسنس، زە ئینگڵش پەیشنت، تایتانیک، ماری ئانتوانێت و زە دەچس.

لەکاتێکدا مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار نزیکبووەتەوە و 96هەمین خولی ئەنجامدەدرێت، یەکێک لە فیلمەکانی ئەم مەراسیمە، بە جلوبەرگەکانی خانەی تێرێلییەوە ئامادەی کێبڕکێیە و پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین جلوبەرگ، ئەویش فیلمی ناپلیۆنە، کە لەلایەن دەرهێنەر ریدلی سکۆت، دەرهێنراوە.

تراپێتی جەخت لەوە دەکاتەوە، "لە ئاستی جیهانییدا شتەکان زۆر گۆڕاون، بەڵام کارەکەی ئێمە وەکو خۆیەتی، بە دەست جل دروستدەکەین و قوماش دەبڕین، کارکردن بە رۆبۆت و کۆمپیوتەر ئاسانترە، بەڵام ئارەزووی بەکارهێنانی بازووی خۆمان دەکەین، ئێمە وەکو جیهان ناگۆڕێین".

خانەی تێرێلی ئێستا پێیدەگوترێت خانەی دروومانی ئۆسکار، هەرچەندە بەشێوەیەکی فەرمیی پەیوەست نییە بە ئەکادیمیای زانست و هونەری وێنەی جووڵاو، بەڵام بەهۆی بردنەوەی زۆرترین خەڵاتی باشترین جلوبەرگ بۆ فیلمەکان، ئەم ناوەیان پێبەخشیوە.

لەکاتێکدا دروستکردنی جلوبەرگ بۆ فیلمە سینەماییەکان لەسەر دەستی دروومانە بەناوبانگەکانی تیرێلیی بەردەوامە، بەڵام بەئومێدەوەن خانەکەیان بەشێوەیەکی بەرچاو ناوبانگ پەیدابکات و لە ئاستی جیهانییدا بناسرێنەوە.

مێژووی خانەی تیرێلی زیاترە لە 60 ساڵ، لەماوەی شەش دەیەی رابردوودا، توانیویەتی 300 هەزار جلوبەرگی جیاواز و هەمەجۆر دروستبکات و بەشێکی دیاریان ئێستا لە خانەیەکی تایبەتی شاری رۆما پارێزراون، کە رووبەری کۆگاکەیان زیاترە لە حەوت هەزار مەتر چوارگۆشە، ساڵانە، بەرگدروو و دیزاینەرانی جلوبەرگ، سەردانی ئەم خانەیە دەکەن و لەگەڵ وەرگرتنی ئیلهام، باشترین و دڵخوازترین پارچەکانی خۆیان دروستدەکەن.