هاتوچۆى گەرمیان بڵاویکردەوە "بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای گوندی کارێزە دوو کەس گیانیانلەدەستداو سێ کەسیتریش برینداربوون".
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى هاتوچۆى گەرمیان "کاتژمێر١:٣٠ خولەک، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و نیسان ناڤارا لەسەر رێگای گوندی کارێزە لە نزیک ناحیەی رزگاری، دوو کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسیتریش برینداربوون".
راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات "ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە یەکێکیان لێخوڕی نیسان ئاڵتیماکەیە لە دایکبووی ١٩٧٢ەو، بەئاراستەی سەر رێگای گشتی کەلار- کفری رۆیشتووە، ئەوەکەی دیکەیان سەرنشینێکی نیسان ناڤاراکەیە لە دایکبووی ١٩٦٠ە، سێ بریندارەکەش سەرنشینی نیسان ناڤاراکەبوون کە بە ئاراستەی گوندی کارێزە رۆیشتوون".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە".