نرخی زێڕ پاش ئەوەی بەرزترین ئاستی تۆمارکرد جێگیر بوو

زێڕەنگەرێک لەناو بازاڕی شاری سلێمانی. فۆتۆ: حەمەسوور - كەناڵ8

نرخی زێڕ بۆ ئەمرۆ دوو شەممە جێگیر بوو ، پاش ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو بەرزترین ئاستی لە مێژوویدا تۆمارکرد.

نرخی یەک ئۆنسە زێر لە بۆرسەی جیهان گەیشتە دوو هەزار و 180 دۆلار.

جێگیربوونی نرخی زێر لە کاتێکدایە، 8ی ئازاری ئەم مانگە بەرزترین ئاستی تۆمارکرد، بەجۆرێک نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە دوو هەزار و 200 دۆلار، بەڵام هۆکاری دابەزین و جێگیربوونی نرخەکەی لە ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بۆ خاوبوونەوەی بازاڕی کار لە ئەمریکا

هەروەها نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی عێڕاق و هەرێمی کوردستان بەرزە بەهۆی بەرزی نرخەکەی لە بۆرسەی جیهانی و بەرزی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دینار، بەجۆرک یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 530 هەزا دینار و عەیارە21 بە 465 هەزار دینار و عەیارە18 بە 398 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.