وێنەیەکی دەگمەنی میراتگری سەدەی 17ـەیەم نۆژەنکرایەوە

وێنەیەکی دەگمەنی میراتگری سۆفۆلک کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەڤدەیەم، دوای نوێکردنەوەی، بۆیەکەمجار دوای 20 ساڵ نمایشدەکرێت.

مێژووی وێنەکەی ئان کلۆبتۆن، میراتگری کێنتوێڵ هاڵ لە لۆنگ میڵفۆرد لە نزیک سودبێری، بۆ نزیکی 400 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، پاش تەرخانکردنی 2000 پاوەن نۆژەنکراوەتەوە و نمایشدەکرێت.

ئیان شیپ، ئەندامی ئەنجومەنی وێست سۆفۆلک بۆ بابەتە کولتوورییەکان گوتی، دەستەکە دڵخۆشە کە توانیویەتی ئەو وێنەیە وەک بەشێک لە مۆزەخانەی مویز هۆل، بوری سانت ئیدمۆنز نمایشبکات.

ئان ساڵی 1612 لەدایکبووە، کچی سێر ویلیام و ئان کلۆبتۆن بوو بەر لەوەی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دایک و باوکی لەدەستبدات، لەو کاتەدا بوو بە میراتگری کێنتوێڵ و یەکێک لە دەوڵەمەندترین گەنجەکانی سۆفۆلک.

لە ساڵی 1626، کاتێک تەمەنیی بوو بە 14 ساڵ، هاوسەرگیریی لەگەڵ سێر سیمۆندز دیویس، ئەندامی پەرلەمان و شارەداری سۆفۆلک کرد.

بەپێی وتەی مێژوونووسان، وادادەنرێت کە ئەو وێنەیە بەبۆنەی ئەڵقەگۆڕینەوەی لەگەڵ دیویس کێشراوە، پاش چەند ساڵێک و لە تەمەنی 29 ساڵی و بەدیاریکراو لە ساڵی 1641دا دوای تووشبوونی بە ئاوڵە کۆچیدوایی کردووە.

لە ساڵی 2005 مۆزەخانەکە وێنەکەی دەستکەوتووە و نمایشیکردووە، بەڵام لەکاتی نمایشیدا تاڕاددەیەک تێكچووە، دواتر لە کۆگاکاندا هەڵگیراوە، پاشان 2000 پاوەنی بۆ کۆکراوەتەوە و دووبارە نۆژەنکراوەتەوە.