حسێن سەفامەنیش بۆیەکەمجار گۆرانیی "چۆپیی سوور" لە کەناڵ8ـەوە بڵاودەکاتەوە

حسێن سەفامەنیش هونەرمەندی رۆژهەڵاتیی کوردستان، گۆرانی "چۆپیی سوور"ـی بەرهەمهێناوە، کە بەرهەمێکی هەڵپەرکێ و شادییە و بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و هاتنی وەرزی بەهارەوە بڵاویکردووەتەوە.

عەلی رەزا سووری، کە بەڕێوەبەری پڕۆژە و هاوکات بەڕێوەبەری کارەکانی حسێن سەفامەنیشە، بە کەناڵ هەشتی راگەیاند، هۆنراوەی "چۆپی سوور" شارۆ کرماشانی نوسیویەتی، کاری دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن پووریا وەزیری بۆکراوە، عەلیرەزا سەفەرنەژاد دەرهێنانی  بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردووە، باسی لەوەشکرد، ئەم بەرهەمە لە تاران تۆمارکراوە و گرووپی هەڵپەڕکێی ماکوان تێیدا بەشدارن.

 سەفامەنیش گوتیشی، لە چەند رۆژی داهاتوودا، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکات و زنجیرە ئاهەنگێک بۆ کوردانی تاراوگە لە سوید، ئەڵمانیا، هوڵەندا، نەرویج و فینلەندا ساز دەکات.