ناسناوی پاڵەوانییەتی تێنسی بادمێنتۆن یەکلابووەوە

ئالفین و ئەدریانتۆن، یاریزانانی تێنس لە پاڵەوانییەتی بادمێنتۆن 2024. فۆتۆ: AP

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانییەتی گشتی بەریتانیا بۆ تێنسی بادمینتۆن، کە لە شاری بێرمینگهام بەڕێوەچوو، هەریەکە لە فەجر فیان و محەمەد ریان ئەردیانتۆ ناسناوەکەیان بەدەستهێنا.

ئەو دوو یاریزانە ئیندۆنیزییە لەسەر ئاستی دووانەی پیاوان لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی ئارۆن شیا و سوا وی یکی مالیزی بوونەوە و دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەلایەن ئیندۆنزییەکانەوە توانیان ناسناوی پاڵەوانییەتیەکە لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلابکەنەوە.

دووانە ئیندونیزییەکە بەئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بردنەوەیان بەدەستهێنا، کە خاڵی کۆمەڵەکان 21 بە 16 و 21 بە 16 بوون، کە لەهەردوو کۆمەڵەکەدا هەردوو یاریزان بەئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و بەو بردنەوەیەش توانیان یەکەم ناسناوی پاڵەوانییەتیەکە لەسەر ئاستە جیاوازەکان بۆ وڵاتەکەیان بەدەستبهێنن.