شڤیۆنتیک بووە پاڵەوانی کراوە مەدرید

ئیگا شڤیۆنتیک، لە ساتی بەرزکردنەوەی ناسناوی کراوەی مەدرید 2024. فۆتۆ: AP

ناسناوی پاڵەوانییەتی کراوەی مەدرید یەکلاییبووەوە و ئیگا شڤیۆنتیکی پۆڵەندی لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر ئێلینا سابالینکای بێلارووس گرەوەکەی بردەوە و بووە خاوەنی ناسناوی کراوەی مەدرید بۆ سێیەمجار لە کاروانی وەرزشیدا.

یارییەکە سەرکێشییەکی زۆری بەخۆیەوەبینی، بەڵام بە پێچەوانەی پێشبینییەکان، چاوەڕێ دەکرا سابالینکا باڵادەستی زیاتر بسەلمێنێت، کاتێک تەنیا لە یەک کۆمەڵەدا توانی لە شڤیۆنتیک بباتەوە.

بێگوومان پلەی یەکەمی ریزبەندی تایبەتە، بە تایبەت کاتێک یارییەکان ئەنجامدەدەیت، هەموو خاڵێک گرنگە بۆت، من و ئارینا بەراستی تا کۆتایی یارییەکە شەڕێکی باشمان کرد، دوای یارییەکەش زۆر خۆشحاڵ بووم کە ستەیجەکەم لەگەڵ ئەو بەشکرد، چونکە هاندەرەکانیش ئەوەیان پێ خۆشبوو، دڵخۆشیشم کە توانیم لەگەڵ ئەو یارییەکەم ئەنجامدا.

ئیگا شڤیۆنتیک، یاریزانی تێنسی سەرزەوی.

شڤیۆنتیک توانی سێرڤی رکابەرەکەی بشکێنێت و لێدانی زیاتر ئاراستە بکات، کاتێک هەردوو کۆمەڵەکەی بە ئەنجامی 7 بە 5 و 7بە 6 بردەوە.

بەڵێ، بە دڵنیاییەوە ئەگەر لە یارییەکاندا یاریزانێکی بەهێزت بەرامبەر بێت، ئەوا زۆر بە قورسی هەوڵدەدەیت بیبەیتەوە، یاریزانی گەورە وەک هاندانێک وایە بۆت، لە کۆتاییشدا ئەوەی زیرەکانە کاردەکات و هەوڵدەدات ئەوە دەیباتەوە، منیش لەم یارییەدا رکابەرێکی گەورەم بەرامبەر وەستابوو، بۆیە چێژی خۆی هەبوو، هەمیشە لەو کاتەندا دەبێت زیاتر و زیاتر هەوڵبدەیت.

ئیگا شڤیۆنتیک، یاریزانی تێنسی سەرزەوی.

بێگومان هەردوو خانمە یاریزانەکە پلەکانی یەکەم و دووەمی ریزبەندییان گرتووە، بەڵام خانمە بێلارووسەکە تەنیا توانی یەک کۆمەڵە بباتەوە، ئەمە جگە لەوەی شڤیۆنتیک خاوەنی ناسناوەکانی قەتەری کراوە و ئیندیانا وێڵز بوو ئەمساڵ.

راستیەکەی هێشتا بیرم لە پاڵەوانییەتی کراوەی رۆما و رۆڵاند نەکردووەتەوە، چونکە ئەم یارییەی ئەمڕۆ فێری زۆر شتی کردم، هەوڵدەدەم لە یارییەکانی داهاتووشدا ئاوا هەستێکی باشم هەبێت و لە یاریزانە پێسەنگەکان ببەمەوە، هەروەک چۆن ئەمڕۆ وامکرد، بەڕاستی ئەم یارییە لە یادم دەمێنێتەوە، پێم وایە پیشەکەمی جوانتر کرد.

ئیگا شڤیۆنتیک، یاریزانی تێنسی سەرزەوی.
ئیگا شڤیۆنتیک و ئارێنا سابالینکا، لە کراوەی مەدرید 2024. فۆتۆ: AP