مێسی لە دوو یاریی دۆستانەی ئەرجەنتین بەشداری ناکات

وێنەی لیۆ مێسی لەسەر دیواری یەکێک لە شەقامەکانی ئەرجەنتین. فۆتۆ: AP

یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین بەفەرمی ئاشکرایکرد، کە بەهۆی پێکانەوە لیۆ مێسی لە دوو یاریی دۆستانەی داهاتووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداری ناکات.

مێسی لە هەفتەی رابردوو لەیارییەکانی پاڵەوانانی کۆنکاکاف، بەدرێسی ئینتەر مەیامییەوە بەرامبەر ناشڤێل لە ماسولکەی قاچی ڕاستیدا دووچاری پێکان بوو، هەر لەو ماوەیەدا چەند یاریزانێکی دیکەی ئەرجەنتین بەهۆی پێکانی ماسولکەیی و ماندوبوونەوە دوورکەوتوونەتەوە لەنموونەی، پاولۆ دیبالا و ئیزیکێل پالاسیۆز، بەهۆی ئەو پێکانەشەوە هەردوو یاریی دۆستانەی ئەرجەنتین بەرامبەر سلڤادۆر و کۆستاریکا لەدەستدەدەن، سەرەڕای ئەوەی هەردوو یارییەکە لە ئەمریکا ئەنجامدەدرێن و بەشداریکردن بۆ مێسی ئاسانترین کردارە.

یارییەکانی ئەرجەنتین دۆستانەیە و دەچێتە خانەی ئامادەکارییەوە بۆ کۆپا ئەمریکای 2024، کە لە مانگی حوزەیران دەستپێدەکات و تەواوی یارییەکانیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدەدرێن.