بەرازیل خۆی ئامادە دەکات بۆ رووبەڕووبونەوەی ئینگڵتەرا

دۆریڤال جونیۆر، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل. فۆتۆ: AP

هەڵبژاردەی بەرازیل بە سەرپەرشتی راهێنەرە نوێیەکەی، کە دۆریڤاڵ جونیۆرە، ئەمڕۆ لە لەندەن مەشقەکانیان ئەنجامدەدەن بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ رووبەرووبونەوەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا.

یاریزانەکان لە یاریگەی ئارسیناڵ مەشق و راهێنانەکانیان ئەنجامدا کە هەفتەی داهاتوو، لە یاریی پاڵاوتنی دۆستانە رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئینگڵتەرا و ئیسپانیا دەبنەوە، کە رۆژەکانی شەممە و سێشەممە دەگرێتەوە، دوای ئینگڵتەرا، بەرازیلییەکان دەچنە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ رووبەرووبونەوەی ئیسپانیا.

دۆریڤاڵی راهێنەر، بەهۆی پێکانەوە بۆ یارییەکان لە تواناکانی هەندێک لە ئەستێرە سەرەکییەکانی بێبەش دەبێت، وەک گابریێل مارتینێلی و کاپتن کاسیمیرۆ، هەروەها مارکینۆس و ئێدەرسۆنیش، هەرچەندە نەبوونی یاریزانەکان کاریگەری نابێت چوونکە تەنیا یارییەکی دۆستانەیە بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ کۆپا ئەمریکا.