گرنگی نۆیەر بۆ بایرن لە یارییەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید

ئەڵمانییەکان کە پلانێک دەدادەڕێژن بیر لە سەرەتا و کۆتاییەکەی دەکەنەوە، تەنانەت پێشیانوایە کەس لەم جیهانەدا لەوان وردتر و دروستتر نییە، ئەمە بەسەر یانەکانی ئەو وڵاتەشدا جێبەجێبووە، بەتایبەت یانەی بایرن میونشن، کە لەم وەرزەدا هەموو شتێکی لەناوخۆی ئەڵمانیا دۆڕاندووە و ئەوەی بۆی ماوەتەوە چامپیۆنزلیگە، بۆیە یانەکە بەگشتی و بەتایبەتیش مانوێل نۆیەری گۆڵپاڕێز خۆی بۆ هەموو پێشهاتێک ئامادەکردووە.

نۆیەر لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەدا بە ئاشکرا رایگەیاند، کە یەکسانبوون لەم یارییەشدا دەیانگەیەنێت بە 120 خولەک و پاشان لێدانی یەکلاکەرەوە، یانەکەشی بە ئامادە وەسفکرد.

هەرکەسێک پەناڵتی جێبەجێبکات مەترسیدارە و هەمان شت بۆ ئێمەش راستە، پەناڵتی یارییەکی دەروونیی بچووکە،" لەم کێبڕکێیەدا بە شێوازی خۆم هەمیشە هەوڵدەدەم بیبەمەوە، لە کۆتاییشدا ئەوەی پەناڵتییەکە لێدەدات، بڕیار دەدات تۆپەکە بۆ کوێ بڕوات."

مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشن.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، راهێنانەکانی تۆماس توخێل تەنیا سەرنجدان نەبووە لە تەکتیک و توانستی جەستەیی، بەڵکو بەتایبەت راهێنانی پەناڵتی بە مانوێل نۆیەر کردووە، لەکاتێکدا ئەم گۆڵپارێزە، پێنجەم باشترین گۆڵپارێزە لە گەڕاندنەوەی پەناڵتی لە ئەوروپا و تاوەکو ئێستا 22 لێدانی سزای رەتکردووەتەوە، مەگەر گۆڵپارێزێکی وەک یان سۆمێر، یاخود سەمیر هاندانۆڤیچ لەو بەهێزتربن.

من بە ترسەوە نەهاتوومەتە ئێرە، ئێمە زۆر متمانەمان بەخۆمان هەیە و دەزانین هەفتەی رابردوو چ جۆرە یارییەکەمان ئەنجامدا، دەزانین ڕووبەڕووی کێ دەبینەوە، ئەگەر دەرفەتت بۆ ڕەخسا لە یاریگای خۆتدا لە ریال مەدرید ببەیتەوە، ئەوا لێرەش دەرفەتت بۆ دەڕەخسێت.

مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشن.

نۆیەر یەکێکی دیکە لەو چەکانەی بەرامبەر ریال مەدرید بەکاریدەهێنێت، چەکی بوێرییە نەک ترس و حەزەری زیادە، پێشتریش لە ساڵی 2012 لەهەمان یاریگە و پێگەدا توانیویانە مۆرینیۆ و پێکهاتەکەی بە لێدانی پەناڵتی داغان بکەن، هەر لەو یارییەشدا "مۆو" دانی بەراستییەکاندا نا و گووتی، بایرن تاکە یانەیە منی خستە گریان.

مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشن. فۆتۆ: AP