خێزانێک و چەند هاونیشتمانییەک لە زاخۆ گیریانخواردووە

تیمەکانى بەرگریى شارستانى زاخۆ سەرقاڵى رزگارکردنى ژمارەیەک هاونیشتمانین. فۆتۆ: کەناڵ8

لە زاخۆ ژمارەیەک هاونیشتمانى گیریانخواردووە و تیمەکانى بەرگریى شارستانى هەوڵى رزگارکردنیان دەدەن.

بەگوێرەى زانیارییەکانى یوسف موسا، پەیامنێرى کەناڵ8 لە زاخۆ، بەهۆى دروستبوونى لافاو خێزانێک و دوو کرێکار لە ماڵەکانى خۆیاندا لە تاقى بێدار گیریانخواردووە.

کەناڵ8 زانیویەتى، ئەو خێزانە و دوو کرێکارەکەش ئاو چووەتە ماڵەکانیان و گیریانخواردووە، بەهۆى تەزووى کارەباشەوە تیمەکان ناتوانن بچنە شوێنەکە و مەترسى لەسەرە، بەڵام سەرقاڵى دۆزینەوەى رێگەیەکن بۆ ئەوەى رزگاریان بکەن.

هاوکات بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، ئاوێکى زۆر بەژێر پردى دەلالدا دەڕوات و خەریکە پردەکە دادەپۆشێت، هاونیشتمانیانیش بۆ بینینى دیمەنى پردەکە لەناوچەکە گردبوونەتەوە.