هاتوچۆی ئێران: لە نەورۆزدا 271 کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیانلەدەستداوە

تەیمورحوسەینی، فەرماندەی پۆلیسی هاتوچۆی ئێران.

لەمیانەى ئاهەنگەکانى جەژنى نەورۆز لە ئێران، تاوەکو ئێستا 271 کەس بەهۆى رووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.

تەیمور حوسەینی، فەرماندەی پۆلیسی هاتوچۆی ئێران گوتى، لە سەروبەندی ئامادەکارییەکانی نەورۆز تاوەکو کاتژمێر 8ـى سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، 271 کەس لە سەرتاسەری ئێران گیانیانلەدەستداوە.

گوتیشى، هۆکاری سەرەکیش خێرایی، خەواڵویی و ماندوێتی شۆفێران بووە.

فەرماندەی پۆلیسی هاتوچۆی ئێران باسى لەوەشکردووە، هەر شەوی رابردوو لە خۆراسانی رەزەوی، بە هەمان هۆکار لە رووداوێکدا پێنج ئەندامی خێزانێک گیانیانلەدەستدا.