بەشێک لە پزیشکانی پارێزگاى سلێمانى بایکۆتى دەوامیان کرد

وێنەی کۆنگرەکە فۆتۆ: کەناڵ8

پزیشکان و کارمەندانى تەندروستیى ناوشار و دەرەوەى شارى سلێمانى، بەیاننامەیەک ئاراستەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.

ئەو پزیشک و کارمەندانە، دەڵێن: "پێنەدان و دواکەوتنى مووچەکانیان، کاریگەریى نەرێنى لەسەر ژیانیان دروستکردووە، چونکە تاکە سەرچاوەى بژێوییان مووچەکانیانە" دەشڵێن: لەمڕۆوە بایکۆتى کارەکانیان دەکەن و لەپێناو بەرژەوەندیى هاونیشتمانییان، تەنیا لەبەشى فریاکەوتنى خێرا دەوامدەکەن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هۆکاری بایکۆتەکەیان روونکردەوە و رایانگەیاند وەک پزیشکانی دێرین و خولاو و پلەبەند، بەهۆی نەدانی سێ مووچەی ساڵی پار و دواکەوتنی بۆ ماوەی 54 رۆژ لەمساڵدا، ناتوانین چیتر دەوام بکەین".

دوێنێش دووشەممە، 25ی ئازار، کارمەندانی تەندروستیی سنووری پارێزگای سلێمانی، بایکۆتی دەوامیان کرد و هۆکارەکەشیان بۆ نەبوونی مووچە و شایستەکانیان گەڕاندەوە.