دامەزراوەی ئاماری تورکیا لیستی ئەو ناوانەی بڵاوکردەوە کە لە هەردوو رەگەز لە مناڵانی کچ و کوڕ نراون.
بەگوێرەی ئامارەکان ئەوەی جێگەی سەرنجە، ناوەکانی محەمەد پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی ئەو ناوانەدا دێن کە لە مناڵانی کوڕ نراون.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا دەڵێت "ناوی مەهمەت کە کورتکراوەی ناوی محەمەدە، لە ساڵی 2023دا لە 1 ملیۆن و 298 هەزار و 836 منداڵ نراوە".
لە پلەی دووەمی ئەو ناوانەی زۆرترین جار بۆ ناونانی مناڵانی کوڕ بەکارهێنراون، مستەفا دێت کە بووەتە ناوی 1 ملیۆن و 75 هەزار و 770 منداڵ، لە پلەی سێیەمدا ئەحمەد دێت بە 870 هەزار و 925 جار.
بەدوای ئەوانیشدا بە پلەبەندیی هەریەک لە ناوەکانی عەلی، حسێن، حەسەن، موراد، یوسف، ئیبراهیم و ئیسماعیلن.
لەنێو زۆرترین ئەو ناوانەشی کە لە مناڵی کچ نراون لە پلەی یەکەمدا فاتمە دێت بە 1 ملیۆن و 177 هەزار و 80 جار و لە پلەی دووەمدا ئایشە دێت بە 924 هەزار و 535 جار و لە پلەی سێیەمدا ئەمینە بە 791 هەزار و 982 جار دێت.