بەگوێرەی توێژینەوەیەکی گۆڤاری "سی وۆرد"ى ئەمریکی، بیرکردنەوە لەخێزان گەورەترین ماندووبوونى بۆ تاکی عێراقی دروستکردووە و تەندروستی دوا شتە کە بیری لێدەکەنەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەی گۆڤارەکە، لە کۆی 212 وڵاتی جیهان، عێراق پلەی 134ەمینی گرتووە، لەناو ئەو وڵاتانەی کەمتر دڵەڕاوکێ و ماندووبوون بە تاکەکانییەوە دیارە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق پلەی 13ەمینە و وڵاتی قەتەر پلەی شەشەمی گرتووە، لە رێزی ئەو وڵاتانەی کە تاکەکانی کەمترین خۆماندووکردنیان هەیە.
هەر لەبارەى عێراق گۆڤارەکە ئاشکرایکردووە، ماندووبوون بۆ خێزان، گەورەترین پانتایی هیلاکی و سەرقاڵییەکانی تاکی عێراقی داگیرکردووە، پاشان ماندووبوون بە کار و کۆکردنەوەى دارایی و سەرمایە.
بەگوێرەی توێژینەوەی گۆڤارەکە، تاکی عێراقی کەمترین بیرکردنەوەی هەیە لەبارەى رەوشی تەندروستی و سەلامەتی خۆی و کەمترین داهات و وزەى لە پێناودا خەرجدەکات.