ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

تەلارى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چوار پرۆژەیاسا دەکات.

بە گوێرەى کارنامەى کۆبوونەوەکە، لە بڕگەى یەکەمدا خوێندنەوەى دووەم دەکرێت بۆ پرۆژەیاساى خوێندنى زانکۆى حکومى تایبەت، لە بڕگەى دووەمیشدا خوێندنەوەى دووەم دەکرێت بۆ پرۆژەیاساى خزمەتگوزارییەکانى گواستنەوەى ئاسمانى لە نێوان عێراق و رووسیا.

لە بڕگەى سێیەمدا، خوێندنەوەى دووەم دەکرێت بۆ  پرۆژەیاساى گەڕاندنەوەى ئەو داهاتانەی بە گەندەڵى براون، لە کۆتا بڕگەشدا، خوێندنەوەى یەکەم دەکرێت بۆ پرۆژەى هەموارى چوارەمى دەرچووانى پیشەى پزیشکى و تەندروستى.

لەبەرنامەی کاری ئەنجوومەنەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران نەکراوە و بەگوێرەی میدیاکانی عێراقیش هێشتا لایەنە سوننەکان لەسەر بەرپژێرێک بۆ ئەو پۆستە رێکنەکەوتوون.