بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بۆ کەناڵ8: هەردوو پرۆژەی ئاوی دوکان - سلێمانی راگیران

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە کەناڵ8ـی راگەیاند، بەهۆی رووداوی هاتوچۆی دوو بارهەڵگری سووتەمەنی لە قەزای دوکان، هەندێک سووتەمەنی رژاوەتە زێی دوکانەوە و هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوکان - سلێمانی راگیراون.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە کەناڵ8ـی راگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە سوتەمەنی رژاوەتە زێی دوکان و بەهۆیەوە هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوکان - سلێمانی راگیراون.

بەڕێوەبەرێوەبەری ئاوی سلێمانی گوتیشی، هاونیشتمانییان ئاگاداردەکەینەوە لەبەر سەلامەتیی تەندروستیان و سەلامەتیی پرۆژەکانمان، هەردوو پرۆژەی ئاوی دوکان - سلێمانی راگیراون تاوەکو دڵنیادەبینەوە لە پاکبوونەوەی ئاوی زێیەکە.