وەزارەتى شارەوانى پێدانی زەوی بە فەرمانبەران تاوتوێدەکات

لۆگۆی وەزارەتی شارەوانیی هەرێمی کوردستان

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان، هەفتەى داهاتوو بۆ رێکارەکانى دابەشکردنى زەوى لەگەڵ سەرجەم شارەوانییەکان کۆدەبێتەوە.

وەزارەتى شارەوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردووەتەوە، هەفتەى داهاتوو بۆ بابەتى رێکارەکانى دابەشکردنى زەوى کە ئەنجوومەنى وەزیران بڕیارى لەسەرداوە، لەگەڵ سەرجەم شارەوانییەکان کۆدەبێتەوە.

ئەنجوومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى رۆژى چوارشەممە 27 ئازار، بڕیاریدا زەوى بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەشبکات کە سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنى زەوى.