مەرجە هەموو خوێنلێهاتنێکی کۆم مایەسیری بێت؟

مەرج نییە هەموو خوێنلێهاتنێکی کۆم مایەسیری بێت

د. دەوەن حوێزی
پسپۆری نەشتەرگەریی گشتی - کۆیە

بەهۆی کەمیی هۆشیاریی تەندروستی و زۆرجاریش کاریگەریی شەرمی کۆمەڵایەتی، هەموو ئەو نەخۆشانەی کە تووشی خوێنلێهاتن لە کۆم دەبن، راستەوخۆ کرێمێک یا شافێکی تایبەت بە مایەسیری وەردەگرن، ئەم کارەش بەبێ رێنمایی پزیشکی دەکرێت.

لە رووە زانستییەکەیەوە دەتوانین بە هاوکێشەیەکی سادە بڵێین"

"نە هەموو خوێنلێهاتنێکی کۆم مایەسیرییە و نە هەموو مایەسیرییەک مەرجە خوێنلێهاتنی لەگەڵ بێت!"

کۆمەلێک فاکتەر بڕیار لەسەر ئەو پەیوەندییە دەدەن، ئەوانەش وەکو تەمەنی کەسەکە و بڕی ئەو خوێنەی لە کۆمیەوە هاتووە.

لەوانەیە مایەسیری بێت و ئەگەریشی هەیە قلیشی کۆم یان برینی کۆلۆن یان هەوکردنی کۆلۆن یا هەندێ جاریش بوونی گرێ بێت لەوانەشە بەشێک بێت لە نەخۆشیەکانی خوێن.

بۆیە پێویستە هەموو حاڵەتەکانی خوێنلێهاتن لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ببینرێن و ئەو بڕیاربدات کە ئایا چارەخوازەکە ناوبینیی کۆڵۆن یان پشکنینێکی دیکەی پێویست دەبێت یان نا.