وەزارەتی ناوخۆ: زیانەکانی لافاو لە هەولێر و دهۆک و زاخۆ 64 ملیار دیناری تێپەڕاند

دیمەنێکی لافاوەکەی دهۆک

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەڵسەنگاندنی زیانەکانی بارانبارینی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیانلەدەستداوە و قەبارەی زیانەکانیش زیاتر لە 64 ملیار دینارە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ی ئازاری 2024، ناوەندی هاوبەشەی هەماهەنگیی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان زیانەکانی بارانبارینی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان، سێ کەس گیانیانلەدەستداوە، 13 کەس برینداربوون و 764 کەس رزگارکراون، قەبارەی زیانەکانیش 64 ملیار و 125 ملیۆن و 225 هەزار دینارە.

ئاماژە بەوەشكراوە، 21 خانوو رووخاون و 1821 خانووی دیکەش زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها 236 ئۆتۆمبێلیش زیانیان پێگەیشتووە.