ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لەسەر میراتی هێرشیانکردووەتە سەر ماڵی خاڵەکانیان و تەقەیانکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن هێزەکانیان و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، چوار تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ش ،م ،ی)،(ع ،س،م)،(ن ، أ ، پ) و(ل ، م ، ک) دەستگیرکردووە کە لەسەر پارە و میرات لەگەڵ ماڵی خاڵەکانیان توشی کێشەبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، (ش ،م ،ی) تۆمەتباری سەرکی بووە و سێ تۆمەتبارەکەی تری هانداوە لەبەرامبەر بڕێک پارە هەڵبکوتنە سەر ماڵی خاڵەکانیان، بۆ ئەو مەبەستەش چەکی بێمۆڵەتیان بەکارهێناوە و تەقەیان لەماڵی خاڵەکانیان کردوە.
بە گویڕەی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (ع ، س ، م) لە گەڕەکی موفتی شاری هەولێر هەوڵی سوتاندنی ئۆتۆمبێلەکەی خاڵیداوە.