بەغداد دوو لیژنەی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی کوشتنی سەرۆک هۆزی بەیات پێکهێنا

سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوو لیژنەی لێکۆڵینەوەی باڵا لە رووداوی کوژرانی سەرۆکی هۆزێکی تورکمان لە قەزای کفری پێکدەهێنرێت.

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەى بەوە کرد، لەسەر داواکاریی ئەوان بڕیاردراوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتی خالید عوبەیدی و لیژنەیەکی ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوی کوژرانی سەرۆک هۆزێکی تورکمانی لە قەزای کفری".

راشیگەیاندووە "لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق باسی لەو مەترسییانە کردووە کە رووبەڕووی تورکمان دەبێتەوە لەو ناوچانەی دانیشتووانەکەی زۆرینەی تورکمانن".

ساڵحی لەسەر رووداوەکە، پەنجەی تۆمەت بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان درێژ دەکات و رایدەگەیەنێت "تورکمانەکانی عێراق رووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆری پارتی کرێکارانی کوردستان دەبنەوە".

رۆژی 31ی ئازاری 2024، حسێن عەلوش، سەرۆکی هۆزی بەیات لە قەزای کفری لە بەردەم ماڵەکەیدا بە درۆن کرایە و ئامانج و کوژرا.