شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

وێنەی ئەرشیقی سەردانێكی پێشووی شاندی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی بەرەو بەغداد بەڕێکەوت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 2ی نیسانی 2024، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی بەرەو بەغداد بەڕێکەوت.

وەزارەتی دارایی دەڵێت: شاندەکە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی سەرۆکایەتیی دەکات و ئامانجی سەرانەکە بۆ چارەسەرکردنی پرسی بودجە و مووچەی فەمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانە.