سەرۆکی لیستی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە سەفین مەلا قەرەوە گۆڕدرا بۆ هێمن شێخانی.
هێمن شێخانی باژێروانی ههولێری بزوتنهوهی گۆڕان بە کەناڵ8ـی راگەیاند، پێشتر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سهفین مهلا قهرهیان بۆ سەرۆکی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی هەولێر دیاریکردبوو، بۆ ئەوەش داوایەکی زۆریان لێکردووە کە ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت.
گوتیشی، بەهۆی ئەوەی کە سەفین مەلا قەرە ناسنامهكهی دهكهوێته ناوچه جێناكۆكهكان و سنوری ماددهی 140، کە بەپێی رێنمایی کۆمیسیۆن رێگەی پێنادرێت سەرۆک لسیت بێت، لەو ئەرکەی بەخشراوە و من لە جێگەی ئەو بوومەتە سەرۆک لسیت لە بازنەی هەولێر.
پێشتر، سەرچاوەیەک لە ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان بە کەناڵ8ـی راگەیاندبوو، لە سلێمانی 45 بەربژێر، لە هەولێر 15 بەربژێر، لە دهۆک 3 بەربژێر و لە هەڵەبجە 3 بەربژێریان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەیە.
بەگوێرەی مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، رۆژی 10ـی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدەدرێت و هەڵبژاردنەكەش لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت.