دەزگای ئاسایش: رووداوەکەى گوندى ئەڵمانى لە شارى سلێمانى خۆکوژى بووە

لۆگۆى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان.

دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد، ئەو تەرمەى لە گوندى ئەڵمانى شارى سلێمانى دۆزرایەوە، رووداوێکى خۆکوژى بووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەکى تەمەن 44 ساڵ لە گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و پاڵپشت بە راپۆرتی پزیشکی دادوەری و بەشی بەڵگە و تاوان، دەرکەوت کە رووداوەکە خۆکوژییە".

ئەمشەو تەرمى هاونیشتمانییەک لە گوندى ئەڵمانى شارى سلێمانى دۆزرایەوە، بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8 ئەو هاونیشتمانییە بە ئەمیر هەرکی ناسراوە و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هاتووەتە سلێمانی.