محەمەد حاجی مەحمود بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە

رێبین یار ئەحمەد، پەیامنێری کەناڵ8 رایگەیاند، لەکۆنگرەی هەشتەمی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، محەمەد حاجی مەحمود بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کەناڵ8، ٥۰ ئەندامی سەرکردایەتی و ۱۰ یەدەگ هەڵبژێردران و کۆنگرە کۆتایی بە ئەرکەکانی هێناوە.