كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەستیپێكرد

كۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

كۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه دەستیپێكرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا، بەرپرسانی باڵای عێراق بەشداریی دەکەن و گفتوگۆ لەبارەی چوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا دەکەن.

كەناڵ8 زانیویەتی، هەر لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكی تایبەت بە عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكرێت، لەوانەش سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا بۆ عێراق.

هاوكات، بەگوێرەی زانیارییەكانی بەرزان مەلا ئەمین، پەیامنێری کەناڵ8 لە بەغداد، پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیارێک لەبارەی هەڵبژاردن دەباتە کۆبوونەوەکە.