سەرۆکی دادگای فیدراڵی: سیستمی "تەوتین" بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانە

جاسم محەمەد عەبدود، سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق.

سەرۆکی دادگای فیدراڵی رایگەیاند، سیستمی "تەوتین" بۆ پاراستنی مافی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراقە.

جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، سیستمی "تەوتین" بۆ پاراستنی مافی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراقە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

گوتیشی، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدادی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکلاکردەوە.