سبەی لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆدەبێتەوە

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزان کۆدەبێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لیژنەی باڵای بینینی مانگ بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ـی ئازاری 2024، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاند، سبەی لیژنەی باڵای بینینی مانگ بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان کۆدەبێتەوە.

گوتیشی، هەماهەنگیمان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لەگەڵ پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە و ئەوانیش چاودێریی بینینی مانگ دەکەن و لە ئەگەری بینینی مانگ ئاگادارمان دەکەنەوە.

لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنیشەوە، گوتەبێژەکەی ئەوقاف رایگەیاند، "ئەگەر سبەی ئێوارە مانگ بە بەڵگەوە بینرا، رەمەزان کۆتاییدێت و راستەوخۆ رۆژی سێشەممە وەک یەکەم رۆژی جەژن دیاریدەکرێت".