گەورەترین بەساڵاچووی جیهان لە تەمەنی 144 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

خوان ڤیسێنتێ پێرێز، بەتەمەترین بەساڵاچووی جیهان لە تەمەنی 114 ساڵیدا، دوو مانگ بەر لە یادی 115 ساڵەی لەدایکبوونی کۆچی دواییکرد.

خوان ڤیسێنتێ پێرێز لە ساڵی 2022دا کاتێک تەمەنی بوو بە 112 ساڵ و 253 رۆژ ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان، سەرپەرشتیارانی کتێبەکەش لە پێشووتردا جەختیان لەوە کردووەتەوە، "دوای ئەوەی لە هەردوو جەنگی جیهانیدا بووە، داهێنانی تەلەفیزیۆن، گەیشتنی مرۆڤ بۆ سەر مانگی بینیوە، خوان لە ڤایرۆسی کۆرۆناش دەربازی بووە".

کریگ گلێندای، سەرنوسەری کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان گوتی، "شەرەفێکی گەورە بوو بۆمان کە رێز بگرین و ئاهەنگ بگێڕین بە ژیانی درێژخایەنی یەکەم بەساڵاچووی تۆمارکراو لە فەنزوێلا".

پێرێز گەورەترین هاوڵاتیی و یەکەم بەساڵاچووی باشووری ئەمریکا نیە کە رێکخراوی گینس دانی پێدا نابێت، بەڵکو چوارەم گەورەترین پیاوە لە مێژوودا کە بە فەرمیی تەمەنیی پشتڕاست کراوەتەوە.

لە ساڵی 2022ـشدا کاتێک پێرێز نازناوی بەتەمەنترین مرۆڤی سەر زەوی پێبەخشرا، هۆکاری تەمەن درێژی بۆ کاری جدی، حەوانەوە لە پشووەکاندا گەڕاندەوە، لەگەڵ زوو خەوتن، خۆشویستی خودا و هێشتنەوەی خودا لە دڵدا.

پێرێز لە 27ـی ئایاری 1909 لە فەنزوێلا لەدایکبووە، تا کۆتایی ژیانیشی لە ویلایەتی تاچیرا ژیاوە، 11 منداڵی هەبووە کە پێکهاتبوون لە شەش کوڕ و پێنج کچ، لەگەڵ 42 نەوەدا.