كۆریای باكوور جانتای یەك شانی قەدەغەكرد

كۆریای باكوور ئەو جانتایانەی قەدەغەكرد كە بە یەك شان هەڵدەگیردرێن.

بەهۆی ئەوەی شێوازێكی خۆرئاواییە و دژی سیستمی سۆسیالیزمییە، كۆریای باكوور ئەو جانتایانەی قەدەغەكرد كە بە یەك شان هەڵدەگیردرێن.

رۆژنامەی تەلەگراف بڵاویكردووەتەوە، رژێمی كۆریای باكوور هەڵگرتنی ئەو جانتایانەی قەدەغەكردووە كە بە یەك شان هەڵدەگیردرێن، بەتایبەتی لەلایەن خانمانەوە.

روونیشكراوەتەوە، هۆكاری ئەوەش بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە، ئەو جۆرە جانتایە پێچەوانەی رێساكانی سیستمی سۆسیالیزمییە و شێوازێكی خۆرئاوایی ئیمپریالییە.

رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە، ئەوانەی سەرپێچی بڕیارەكەیان كردووە، جانتاكانیان لێسەندراوە و تەنانەت هەندێك لە خانمان لە خوێندنگاكانیان و كارەكانیان دەركراون.

كۆریای باكوور سیستمێكی دیكتاتۆری هەیە و وڵاتێكی داخراوە بەڕووی جیهاندا، سەرۆكەكەی كیم جۆنگ ئونە و بەهۆی كارە سەركێشییەكانی و چۆكدانەدان بۆ یاسا نێودەوڵەتییەكان بەتایبەتی لە تاقیكردنەوە مووشەكی و ئەتۆمییەكانی، زۆرینەی وڵاتانی جیهان سزایان بەسەردات سەپاندووە.