ئەمڕۆ کۆمیسیۆن تیروپشک بۆ پێدانى ژمارە بە بەربژێران و لیستەکان دەکات

هاونیشتمانییەک لەکاتی دەنگداندا لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا

ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی نیسان، کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق تیروپشک بۆ پێدانى ژمارە بە لیست، هاوپەیمانێتى و بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکات.

محەمەد یونس، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە کەناڵ8ـی راگەیاند، ئەمڕۆ تیروپشک بۆ پێدانى ژمارە بە لیست، هاوپەیمانێتى و بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت و هیچ نیازێک  بۆ دواخستنى نییە.

هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە بڕیارە 10ـی حوزەیرانى ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، دوو هاوپەیمانى، 10 حیزب و 54 بەربژێرى سەربەخۆ ناوى خۆیان تۆمارکردووە.

کۆى بەربژێرەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان 886 کەسن و 609 بەربژێریان رەگەزی نێرن و 277 بەربژێرەکەی دیکەش رەگەزی مێن.