پۆلیسی سلێمانی: 10 کۆچبەری نایاسایی ئەفغانیمان دەستگیرکرد

ئەو ئەفغانییانەی دەستگیرکراون

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق، 10 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس کە 10 کۆچبەری نایاسایی بەڕەگەزنامە ئەفغانی هاتونەتە سنوری قەزای سەیدسادق، لەهەڵمەتێکدا مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق توانیان سەرجەمیان دەستگیر بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا کۆچبەرەکان دانیان بەوەدانا کە بە نایاسایی لە ئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بەنیازبوون بچنە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 39 لەیاسای نشنیگە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.