جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی جیهان دەکات و جەخت لەسەر پێویستیی بەدیهێنانی ئاشتی دەکاتەوە.
لە پەیامێکدا کە لە رێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، بایدن نووسیویەتی : "لە کاتێکدا خێزانەکان و کۆمەڵە موسڵمانەکان کۆدەبنەوە بۆ یادکردنەوەی جەژنی رەمەزان، ئەوان بیر لەو ئازارەش دەکەنەوە کە زۆرێک هەستی پێدەکەن".
بایدن هاوسۆزیی لەگەڵ ئەوانەی بەدەست شەڕ و برسێتیی و دەربەدەربوونەوە لە سەرانسەری جیهاندا دەناڵێنن دەربڕیوە و بە تایبەت باسی غەززە و سودانی کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بەڵێن بدرێت سەرلەنوێ ئاشتی بنیاتبنرێتەوە و شکۆی هەمووان بپارێزرێت".