پەرلەمانى ئەوروپا چاکسازییەکانى سیاسەتى کۆچى پەسەندکرد

كۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپا. فۆتۆ: AFP

لە پەرلەمانى ئەوروپا، رێککەوتنى چاکسازییەکانى سیاسەتى کۆچ لە یەکێتییەکە خرانە دەنگدانەوە و پەسەندکران، رێککەوتنەکە رێکارەکانى توندکردنى سنوورەکان بەڕووى کۆچبەرانى نایاسایی لە خۆدەگرێت و پێویستە تەواوى وڵاتانى یەکێتییەکە بەشدارى تێدابکەن.

رێککەوتنى نوێى کۆچ و پەنابەرى، 10 یاسا لەخۆدەگرێت کە دواى دانوستاندانێکى چەند ساڵە داڕێژراونەتەوە و ئامانج لێیان هاندانى وڵاتانى یەکێتى ئەوروپایە بۆ کارکردنى پێکەوەیی لە دۆسییەى کۆچبەراندا.

بە گوێرەى رێکارەکان، رێککەوتنەکە لە ساڵى  2026 دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

لە ساڵى 2015 ەوە وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا کار بۆ داڕشتنى یاسایەکى تایبەت بە کۆچ و پەنابەران دەکەن، بەتایبەت کە شەپۆلى کۆچبەرانى سووریا بۆ ئەوروپا گەیشتە لوتکە.