هەشت کەس لە شاری یاری سلێمانی لە یارییەک گیریانخوارد و رزگارکران

ئەو هاونیشتمانییانەی رزگارکران، فۆتۆ: پەیجی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە فەیسبووک

بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، هەشت هاونیشتمانییان رزگارکردووە کە لە یەکێک لە یارییەکانی شاری یاریی سلێمانی گیریانخواردبوو.

ئارام عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە کەناڵ8ـی راگەیاند، ئەمشەو لە یەکێک لە یارییەکانی شاری یاریی سلێمانی کێشەدروستبووە و بەهۆیەوە هەشت هاونیشتمانیی لە بەرزییەکی زۆر گیریانخواردووە.

گوتیشی، دەستبەجێ دوای ئاگادارکردنمان، لەلایەن تیمی رزگارکردنی بەرگریی شارستانی سلێمانییەوە هاونیشتمانییەکان بەسەلامەتی هێنرانە خوارەوە کە مەترسییەکی زۆر لەسەر ژیانیان هەبوو.