رووسیا نزیکەی 50 ملیۆن دۆلار سزاى کۆمپانیاى گووگڵ دەدات

دەسەڵاتی دادوەری رووسیا بە بڕی نزیکەی 50 ملیۆن دۆلار سزاى کۆمپانیاى گووگڵ دەدات.

ئاژانسى ئارتى رووسى بڵاویکردەوە، دادگای شاری مۆسکۆ رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر سەپاندنی سێیەمی سزادان بەسەر کۆمپانیاى گووگڵ بە بڕی 4 ملیارو 600 ملیۆن روبڵ کە دەکاتە نزیکەى 50 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى.

ئەو سزایە بەهۆی رەتکردنەوەی گووگڵ بۆ لابردنی ناوەڕۆکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەی رووسیا لە ئۆکرانیا و گرتە ڤیدیۆییەکانی پەیوەست بە کۆمەڵگەی هاوڕەگەزبازان سەپێندرا.

نوێنەری دادگای شاری مۆسکۆ رایگەیاند، دەسەڵاتی تێهەڵچوونەوە تانەیەکی رەتکردەوە کە لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە پێشکەشکرابوو لە دژی بڕیارێکی دادگا کە بەگوێرەى بڕیارەکە کۆمپانیاکە بە تاوانی کارگێڕی سزا دراوە.

ئەمە سێیەم سزایە لەسەر گووگڵ لە رووسیا بەهۆی تاوانی کارگێرییەوە، کە لە ساڵی 2021دا 28 ملیارو 900 ملیۆن روبڵ سزاى کۆمپانیاى گووگڵى داوە کە بڕەکەى نزیکەى نزیکەى 400 ملیۆن دۆلار دەکات.