قایمقامیەتی سلێمانی: سلێمانی پێشەنگی پاکوخاوێنییە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق

شاری سلێمانی. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکان سلێمانی لەڕووی تەندروستییەوە پێشەنگە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەمانگی رەمەزاندا لیژنەکانمان بە بەردەوامی سەردانی بازاڕ و شوێنە گەشتیارییەکانیان کردووە و پشکنینیان کردووە، بەگوێرەی ئامارەکان سلێمانی لەڕووی تەندروستییەوە پێشەنگە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، زۆرینەی چێشتخانە و رێستۆرانتەکان پابەندبوون بە مەرجە تەندروستی و ڤێتێرنەرییەکانەوە، ژمارەیەکی کەم دووکان و کارگەکانی ئامادەکردنی شەربەت و شیرینی سەرپێچییان کردووە و رووبەڕووی داخستن و رێکاری یاسایی کراونەتەوە.

روونیشیکردووەتەوە، لەسەر بنەمای ئامارە تۆمارکراوەکانی مانگی رەمەزانی پیرۆز و بەهۆی پابەندبوونی شوێنەکان بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، سلێمانی پێشەنگی پاکوخاوێنییە لەسەر ئاستی شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.