زۆر لە رۆژانی جەژندا ئارەزوو دەکات لەماڵەوە بمێنێتەوە و بەحەوانەوە کاتەکانی بەسەر ببات، بەتایبەت لە کۆتا رۆژی جەژندا، کۆمەڵێک فیلمی جیهانیش هەن گونجاون بۆ ئەو کەسانەی ئارەزوو دەکەن لە رۆژی پشوودا سەیری فیلم بکەن.
لێرەدا ژمارەیەک لەو فیلمانە دەخەینە ڕوو کە دەتوانن لە کۆتا رۆژی جەژندا سەیری بکەن و کاتێکی خۆش بەسەر ببەن، کە بریتین لەمانە:
Dragonkeeper
ئەم فیلمە هەڵبژاردنێکی باشە بۆ ئەو خێزانانەی کە منداڵیان هەیە، دەتوانن بەیەکەوە تەماشای بکەن، فیلمەکە بەرهەمێکی چینی-ئیسپانییە، فیلمەکە کۆکراوەکی سەرکێشی و جۆشوخرۆشە، فیلمەکە باس لە چیرۆکی کچێکی بێ دایک و باوک دەکات، کە لەگەڵ ئەژدیهایەکدا چەندین سەرکێشی دەکەن.
Anatomy of a Fall
فیلمی "Anatomy of a Fall" کە براوەی خەڵاتی ئۆسکارر، یەکێکە لە فیلمە درامییە بەهێزەکان کە بەم دوواییانە بڵاوبووەوە، باس لە چیرۆکی ژنێک دەکات کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوسەرەکەی، کوڕە نابیناکەشیان تاکە شایەدحاڵی رووداوەکەیە.
Love, Divided
فیلمی "Love, Divided" یەکێکە لەو فیلمانەی نێتفلێکس لە جەژندا بڵاویکردەوە، کارێکی رۆمانسییە باس لە پیانۆژەنێکی گەنج دەکات کاتێک لە شوێنێکی دیکە نیشتەجێ دەبێت، لەتەنیشت ماڵی کوڕێکەوە کە رقی لە دەنگی بەرز و موزیک هەیە.
The Parades
فیلمی "The Parades" فیلمێکی پڕ لە هەست و سۆزی مرۆڤایەتیم باس چیرۆکی دایکێک دەکات کە بەدوای کوڕە ونبووەکەیدا دەگەڕێت، بەر لەوەی بۆی دەربکەوێت کە مردووە و لە جیهانی رۆحیانەتەکاندایە.